بەروار: 16/05/2009        : بڵاوکردنەووه

ووته‌بێژی ڕه‌سمی پارتی ڕاستی کوردستان

لێدوانی ووته‌بێژی ڕه‌سمی پارتی ڕاستی کوردستان، ده‌رباره‌ی هه‌وڵی ده‌ستگیر کردنی سه‌رۆک زانا له‌ هه‌رێمی کوردستان
هاوڵاتیانی ئازادی خوازی هه‌رێمی کوردستانrastykurd
حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان
ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆک زانا ڕۆژی 1/4/2009 به‌سه‌ردانی فه‌رمی له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان، دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین کۆڕو کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حزب و جالیه‌ی کوردی له‌هه‌نده‌ران و به‌شێکی زۆری پارت و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان، به‌هێز کردنی لۆبی کوردی.
هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ گوایه‌ به‌ڕێزیان دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو ده‌ستگیر کراوه‌.
ئێمه‌ له‌کاتێکدا ئه‌م هه‌واڵانه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌هه‌مان کاتدا سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و تێکۆشه‌رانی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌وا جه‌نابی سه‌رۆک ژیانی سه‌لامه‌ته‌ و ئێستا له‌لایه‌ک له‌ماڵه‌که‌ی خۆی پێشوازی له میلله‌ت ده‌کاو له‌لایه‌کی تر ‌خه‌ریکی ڕێکخستنی به‌رنامه‌ی کاره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی کوردستان و ئه‌نجامدانی چه‌ندان کۆڕو کۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کادیران و ئه‌ندامانی حیزب.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نیه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌ڵێنی خزمه‌ت کردن دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ میلله‌ته‌که‌مان.
ووته‌ بێژی ڕه‌سمی
پارتی ڕاستی کوردستان
هه‌ولێر9/4/2009>
server hosting ip