بەروار: 16/05/2014        : بڵاوکردنەووه

پەیامی راستی لەلایەن سەرۆک زاناوە بۆ سەرکردایەتی کورد ٢٠١٤

1489215_10202714159968519_1638069118_n

پەیامێکی زۆر بەپەلە بۆ سەرکردایەتی کورد

كارەسات ئەوە نییە کە جەنراڵێک ، هاتووچۆ لە شەقامەکاندا قەدەغە بکات . ئەوە کارەساتە هاتووچۆی وشەکان لە ناخماندا قەدەغە بێت و ترس وامان لێ بکات ، زاتی ئەوەمان نەبێت قسەی دڵی خۆمان بکەین      ئەرنستۆ ساباتۆ

لەهەر بەرپرسیارێتی‌و پابەندبوونێكی ئەخلاقی‌و شارستانی، دەبێت هەڵوێستمان هەبێت، جنێف ٢ دووبارە بوونەوەی لۆزانی ٢ بەداخەوە، لۆزانێکی تریان بەسەر دا هێناینەوە، بەسە گەلی کورد، بەسە بۆ ئەم نەزانی و نەفامی و ئیرەی بردنە، بەسە بۆ ئەم هەموو دوژمنایەتیەو خۆخۆریە، کوشتن و بڕینی یەکتری، ئاگاتان لە خۆتانە، خۆ ئەوەی ئێوەی لە ناوەخۆ دەیکەن، دوژمن ئەوەندەمان پێ ناکات، کاک مەسعود خۆت دەڵێی ئەگەر دار کرمی لەخۆی نەبێت، ١٠٠٠ ساڵ دەژیت، منیش دەپرسم بەڕای تۆ کێن ئەوانەی کرمن لەاو کورد؟ دەکاکە بەسە، بۆ دەربەدەرکردنی ئیێمەو کوشتنی ئێمە ، بۆ سیخوڕی کردن بەسەر یەکەوە، بەپچەوانەوە دەبوا لەسەر دوژمن بیکەن، ئێوەش دەست بەسیاسەتی خۆتان بکەن، ئەجندای خۆتان هەبێت، نهێنیەکان زیاد بەهیز بکەن، چاوی دوژمن دەربهێنن، هەموو دونیا چاوی لەسەرتانە، هەموو دونیا دوژمنتانە، خۆشتان باش درک بەمە دەکەن، ئەوەتا بەغدا و تورکیا و ئیران چۆن خالە لاوازەکانی ئێوەیان لەدەستە، کە ٣ مانگ مووچە نەدەن، میللەت پیستەتان دەبەنە دەباغ خانەی، چۆن رێگری لە هەموو شتێکتان دەکەن و دەزگاکانیان بەکار دەهێنن و دەتان ترسێنن، بە لەناو بردنتان، لە ناو مالەکانی خۆتان، یان بەشێوازێکی تر رێگەی هەموو شتێکتان لێدەگرن، ئید ی ئەگەر دەتانەوێت و ئامۆژگاری گەنجێک کە هەموو ژیانی لە پێناو خۆشەویستی ئێوە داناوە، ئەویش ئەوەیە:-

 سەرتا خەڵكی خۆتان پەراویز مەکەن، کە پەراوێزتان کردوون، کە ئێمە ٥ ملیۆنین بوونەتە ٥ بەش، کە لە هەموو دونیادا شتی وا نەبووە، بیر ناکەنەوە بۆ تووشی ئەم قەیرانە بوون ئەوە دەبێت کە وا سیاسەتێک بەکار بهێنن، خەڵک بکڕن و ئاژاوە لە ناوچەکانی تری ناو داگیر کەران دروست بکەن، خەڵك بکڕن، پێوسیتە ئەو خەڵکانەی دەرەوە کە بڕبڕەی پشتی ئێوەن لەبەر نەهامەتی و شەڕی نیوان ئێوەوە هەڵاتوون، ئەوانیش دەرگایان بۆ واڵا بکەنەوە و کارو یاسای باش بۆیان فەراهەم بکەن ،کە لە دژی ئەوان نەبێت وەکو ئێستا، هەر ئەمڕۆ بریارێکتان دەرکردەوە، ئێمە لەدەرەوە بۆمان نیە سەیارەی ژمارەی بیانی زیاتر لە ٦ حەفتە بمێنێتەوە، ئەمە ئەو پەڕی کارێکی دڕندەییە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی خۆتان دەیکەن، لەناوەخۆش لە جیاتی ئەولەویەت بدەنە قەیرە گەنج، دەیدەن بە گەنجە تازە پێگەیشتوەکانپێم ووت ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە، هەرچەندە ناشکرێ ئەونیش لەبیر بکرێت، رێگای چارەی یەک بۆ لێبوردەیی بکەنە کارنامەی خۆتان، نەهێشتنی ئالۆزیەکانتان گرنیگە، لە ئەجندای حکومەتی داهاتوو، وا بکەن ئەو خەڵکانە ببوژێننەوە کە نە لە سەردەمی بەعس و نەسەردەمی ئێستاش سود مەند نەبووینە، زەرەر مەندی خوێنیش نەبووینە، تەنیا زەرەر مەندی ماددی بووینە و هەر بە هەژاری دەژین، بۆیە ئەوانەش مافی خۆیانە راستە خوێنیان نەداوە بەڵام زۆر زیاتر قوربانیان داوە بەهۆی هەژاریەوە زۆربەی کەس و کارەکانیان لە ناوچووە، بەڵام لە شەر نەبووە، هەموویان توشی نەخۆشی هاتوون لەبەر ئەوەی نەبوونەتە سیاسی و بەعسی و ئینتیمایان نەبووە بۆ حزبی سیاسی کوردییش.

ئەمە نەخشە رێگای سەرکەوتنی ژیانی داهاتووی نەوەی ئێوەیە تکایە کاک مەسعود و ماڵی مام جەلال و کاک نەوشێروان و سەرکردایەتی یەکگرتوو و کۆمەڵ ، تکایە.

زانا نەخشین ٢٤ی فێبریوەری ٢٠١٤ برادفۆرد