بەروار: 16/05/2014        : بڵاوکردنەووه

بەریتانیا (30) ملیۆن پاوەن، دەداتە ئۆپۆزسیۆنی سوریا

 

165201435747dostaneswryaحکومەتی بەریتانیا هاوکارییەکانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا فراوانتر دەکات و سەرباری یارمەتیە داراییەکان، ئاستی نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆنیش لە وڵاتەکەی بەرزدەکاتەوە.
کۆنگرەی دۆستانی سوریا کە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی (11) وڵات و بەرپرسانی ئیئتیلافی نیشتمانیی سوریا لە لەندەن بەڕێوەچو، دوێنێ کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
ویلیام ھیگ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە ئاستی نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە لەندەن بەرزبکاتەوە بۆ ئاستی نێردەی بیانی.
ئاشکراشیکرد، وڵاتەکەی لەچوارچێوەی هاوکارییە ناسەربازییەکاندا، بڕی (30) ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا تەرخان دەكات.
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد، “ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتی سوریا رەتبکەنەوە، کە رژێمی سوریا لە غیابی تەواوی رێوشوێنە دیموکراتیەکان و دەنگنەدانی رێژەی زۆری گەلی سوریا، ئەنجامیدەدات”.