بەروار: 16/05/2014        : بڵاوکردنەووه

پارتی و یەكێتی وەزارەتێكیتریش كەرت دەكەن

20140220230452786995

دوای ئەوەی رێككەوتن لە نێوان یەكێتی و پارتی ئەنجام دراو هەردوولا رازیبوون بەوەی كە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ لەنێوانیان دابەش بكەن و هەریەكەیان دوو ساڵ پۆستەكە وەربگرن ، ئەندامێكی باڵای مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی ئاشكرای دەكات كە وەزارەتێكیتری كەرت دەكرێت .

سلێمان عەبدوڵا، ئەندامی باڵای مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی لە وتارێكیدا كە ئەمرۆ بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكێتی هەر سێ جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت .

هەروەها جگە لە وەزارەتی ناوخۆ ، كە لە نێوان پارتی و یەكێتی بە شێوەی بەرێوەبردنی دوو ساڵ بۆ هەریەكێكیان دەبێـت ، وەزارەتی شەهیدانیش كەرت دەكەن .

ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر لە راپۆرتێكیدا رۆژنامەی ئاوێنە بڵاوی كردەوە “یەكێتی بۆ وەرگتنی وەزارەتی ناوخۆ نووری مالكی وەك فشار بەكارهێناوەو بەپێی راپۆرتەكەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەركردەكانی یەكێتی راگەیاندووە “ئامادەم مووچەی ئیدارەی سلێمانی بنێرم ئەگەر لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە ئەنجام” .

لە راپۆرتەكەدا ئەوەش هاتبوو:  پارتی ئەم پرسەی بەهەند وەرگرتوە و بۆ ئەوەی جارێكیتر دوو ئیدارەیی زەقنەبێتەوە، پێنشیازی بۆ یەكێتی كردووە، كە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بەنیوەیی و هەردوو ساڵ جارێك لەلایەن یەكێتی و پارتییەوە بەرێوەببرێت .