بەروار: 16/05/2014        : بڵاوکردنەووه

هەولێر؛ دژی ئاشکرانەکردنی بێسەروشوێنکراوانی شەڕی ناوخۆ خۆپیشاندانە

155201451436s3e3tirk

بەمەبەستی دیاری کردنی چارەنوسی بێسەروشوێنکراوانی شەڕی ناوخۆ بەشێک لە کەسوکاری بێسەروشوێنکاراوەکان لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
عبدالوه‌هاب ئه‌حمدی، رێكخه‌ری گردبونه‌وه‌كه‌ رایگەیاند:‌ لە‌(16/5/1997) لەلایەن چەکدارانی پارتیەوە هێرشكرایه‌ سه‌ر چه‌ندین بنكه‌ و باره‌گای پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌كێتی ژنانی ئازادیخواز و نوسینگه‌ی رۆژنامه‌ی وڵات و نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سور و چه‌ند شوێنێكی تر، به‌بێ گوێندانه‌ هیچ رێسایه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی هه‌ولێره‌وه‌ بێسه‌روشوێن کران.
ئاماژەی بەوەشكرد، چه‌ندین ساڵه‌ داوای چاره‌نوسیان ده‌كه‌ن، بەڵام لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گوێیان بۆنه‌گرتون و بۆیه‌ داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و داخوازیانه‌یان ده‌كه‌ن.
ئەوەشخراوەتەڕو، دەبێت سه‌رۆكی هه‌رێم داوای لێبوردن له‌كه‌س و كاری ئه‌و بێ سه‌روشوێنكراوانه‌ بكات و په‌رله‌مان- یش بۆ ئەو مەبەستە كۆمسیۆنێك پێكبهێنێت وبه‌شه‌هیدی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان ناونوسبكرێن.
لە کۆتایدا داواشكراوه‌، گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كارگه‌ی قیری هه‌ولێر و مه‌عه‌سكری ره‌شكین هه‌ڵبدرێنه‌وه‌، چونكه‌ گومانیان هه‌یه‌ له‌وێ نێژرابن و چارەنوسیان ئاشكرابێت.