بەروار: 30/11/2014        : بڵاوکردنەووه

ئەنجومەنی دادوەری یا باڵەخانەی مشەخۆرەکان

دوو ڕۆژ لەمەو بەر روونکردنەوەی ئەنجومەنی دادوەریم بینی زۆر باوەڕم نەدەکرد بەم شێوەیە بتەقنەوە بەخۆیاندا، جێگای بڕوا نەبوو، ئەوەی هێنامەوە یاد کە ساڵی پار بە کۆی گشتی ئەنجومەنی دادوەری ئیمزایان لەسەر بڕیارێک کربوو کە لەسەر مۆلەتی رێکخراوەیەک بوو، ماوەی ٣ ساڵ نەیان دەزانی چۆن بابەتەکە رەتبکەنەوە لەبەر ئەوەی وەزیرێک رەتی کردبۆوە فەرمانەکە،ماوەی ٣ ساڵ کێسەکە لە دادگای کارگێڕی و ئەنجومەنی شورا و ئەنجومەنی دادوەری و دادگای مەدەنیەوە،کە هیچیان ەیان دەوێرا بڕیار لەسەر وەزیرە بەڕێزەکە بدەن، بەڵام لە کۆتایدا بەبێ گەڕانەوە و ریزگرتن لە قانوونەکانی پەرلەمان بە کۆی سەرجەم ئەندامانی دادوەری یاسای رەتیان کردەوە، کە شکاندنی هەموو موقەدەسات و یاساکانی پەرلەمان بوو، کە هیچ موبەریرێک نەبوو تا وەڵامی یاسایی بدەنەوە…
کاتێک کە من ئێستا دەکەومە شکاندنی ئەنجومەنی دادوەری و بەچایەخانەو باڵەخانەیەکی چاوپۆشی و دۆزینەوەی میکانیزمی خاڵە یاساییەکانە بۆ چاوپۆشیێنکردن لە گەندەڵیەکانی خۆیان و مامۆستاکانیان دەیشوبهێنم، ئەوانەی کەوا ئەوانیان داناوەو پشتگیریان لێ کردوون ببنە دادوەرو دەستەی ئەنجومەنی دادوەری. ئەوان بوونەتە هۆی ئەو ئەنارشیزمەی کە لە کوردستان هەیە…. تەنانەت نەک نەیان توانیوە گەندەڵیەکان کەم بکەنەوە بەڵكو ئەوان زۆربەیان دادوەرن ئەصلەن هیچ باوەڕێکی ئاینی و ئینسانی لەدڵی ئەواندانیە… ئەوان شایەنی ئەوەش نین کە ئەو پارە زەبەڵاحە وەربگرن و منیش ٢٠ ساڵە هەول دەدەم قانوون بەرقرار بکەم و ئۆقرەیی هەبێت و ئینجا ئەوان دێن رەفز دەدەنە رێکخراوەکەم کە ٢٠ ساڵە داوای دەکەم
هەرگیز خۆیان شەرمەزار ناکەن بۆ بەرپرسەکان و کەس و کاریان، بەلآم کەسێک تیجارەت بە خوێنی هەموومان دەکات و دەرمان و خۆراکی ژەهراوی دەهێنێت و پارەو نەوت دەگۆڕێتەوە لەگەڵ دوژمن.. ئەوانە مەعصون لە هەڵە، داواکاری گشتی ناچێت و ئەنجومەنی دادوەری خۆیان ناچن بەدوای ئەم کارانە بکەون، لە هەموو دونیادا باوە کەوا داواکاری گشتی دەبێت خۆی بەدوای داواکاریەکانی کۆمەڵگا بکەوێت و رێگا نەدات ووڵات بەو شێوەیە بی ساحێب بمێنێتەوە کاتێک سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت سەرقالی گرفتی شەڕو پەیداکردنی پوڵن بۆ گیرفانی ئەوان، کە موچەیان زۆر زیاترە لە وەزیرو پەرلەمانتارو هەموو سیکتەرەکانی حکومەت .. ئەی پرسیار ناکەن ئەوان ماوەی ئەم چەند ساڵە لە کوێ بوون کەوا بەدوا داچوون لەیەک کێسی گەندەڵی بکەن، ئەوان بۆخۆیان بونی گەندەڵنیان لێ دەکرێت…
گەندەڵیەکانی ئەوان کە داهاتێكی زۆر لە قوتی خەڵكی فەقیر دەچێتە گیرفان و ڤێلاکانی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری لە تورکیا و گوندە پێشکەوتوەکانی ئەم ووڵاتە….ئەگەر بێین سەرەتا فۆرمی دەستەی دەست پاکی دابەشی سەر ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری بکەوین دەبینین پارەیەکی خەیاڵییان دەست کەوتووە، کەوا من ماوەی ٢٢ ساڵە بازرگانی دەکەم نەبوومەتە خاوەنی یەک ڤێلای وەکو ئەوان
زانا نەخشینی شارەزا لە بواری گەندەڵی کارگێڕی و دارایی هەولێر