بەروار: 13/06/2015        : بڵاوکردنەووه

بەتێڕوانینی سەرۆک زانا ئیسلام مۆدێرنترین ئایین و دەستووری هەیە بۆ ئەم سەردەمە

سەرۆک زانا لە خەرەندی رەواندوزێ سوپاسگوزەرانی خوا دەکا بۆ بەخشێنی ئەم شوێنە جوانە بە کورد

سەرۆک زانا لە خەرەندی رەواندوزێ سوپاسگوزەرانی خوا دەکا بۆ بەخشێنی ئەم شوێنە جوانە بە کورد

چاوپێکەوتن دگەل سەرۆک زانا
ئامادەکردنی سەروین علی
راستی کورد:بەرای تۆوە کێ لە پشتی دروست بوونی زەردەشتیەکانەوەیە، کێ قازانج لەمانە دەکات
من نامەوێت بێم گروپێکی تیرۆرستی گەورە بکەم کە خۆیان هیچ نینە، باسیان بکەم پاشان گەورەیان بکەن، ئەوانەی من دەمەوێت ئاگاداریان بکەمەوە(جاسووس، سیخوڕ، تابووری پێنج، وگێل کەزابەکانن) ، واتا ئەوانەی کە ئەمڕۆ هاتوون دەیانەوێت لەدەرەوە، ئەو یەکگرتووییەی کە لەناو کوردا هەیە، کە کورد لەسەر ئەم ڕێڕوە ئایینەدەڕوات و کورد گوێرایەڵیەتی ئەویش ئیسلامە، ئەوان دەیانەوێت ئایینێکی کۆنی چەندین هەزار ساڵەمان بۆ بهێنن، ئەمە جێگای تێرامان نیە، بۆیە من بەرنگاری هەمووتان دەبمەوە کە تاکە دین لەگەڵ ئەم سەردەمە بگونجێت ئەویش ئایینی ئیسلامە… هەموو دەستوورەکانی دونیاش زۆربەیان لە کتێبە سەماوییەکانەوە وەرگیراون، ئەمە فاکتە کەس ناتوانێت ئینکاری لێ بکات.
راستی کورد: تێروانینی تۆ بۆ ئیسلام یا بڵیین ئایینەکان چۆنە؟
روئیای من وەکوزانا بۆ ئایین: هەموو ئایینەکان لەئادەم و ئیڤەوە واتا دایە حەوا هەموویان تەواوکەری یەکترین، ئایین بۆ ریفۆرمی ناوچەکە هاتووە، نامەیەکە خوا دەیداتە دەست کەسێکی ئەمین، لە ناوچەیەک، ئیلهامی بۆ دەنێرێت و ئەویش دەیخوێنێتەوە و چاکسازی پێ دەکات، من خەلكێکی زۆرم کردۆتە موسڵمان بەهۆی ئەم راستیەوە، هەرچەندە من زۆربەی ئایینەکانم تاقی کردۆتەوە و بوومەتە ئایینەکانی تر، بەڵام لە کۆتاییدا هەر گەڕاومەتەوە سەر ئایینی ئیسلام کە موسڵمانێکی سادەو بێ توند ڕەوی پەیڕەو دەکەم، من ماوەی ١٦ ساڵە لە مندالیەوە بیدعەی حەسەنەم هێناوەتە ناو ئایینی ئیسلام، بە مونافیق منیان ناساندبوو، بەڵام لە کۆتاییدا، زۆربەی مامۆستایەکانی ئایینی هاتنە سەر رایەکەی من.
بەهۆی دەستی دەرەکیەوە، ئێمە کراوین بە سەدان پارچە حزب و دەیان هەزار رێکخراو…. بەوانەش ناتوانن یەکگرتوویی ئێمە بشکێنن، دێن بە هۆی دینی زەردەشتی کە کورد رەگەزی زەردەشتین، خۆی لەخۆیدا ئەگەر بگەڕێینەوە سەر پێغەمبەرەکان ئیبراهیم لە بێتواتەی خراوەتە ناو ئاگرەوە، زۆربەی پێغمبەرەکان لە ناوچە کوردیەکان بووینە، حەرەتی نوحیش لە کوردستان بووەو کەشتیەکەی لەنگەری گرتۆتەوە لە چیای جودی کوردستانی باکوور…
من دژی ئەوانە دەوەستم، ئەوانە تێکدەرن و دەیانەوێت کۆمەڵێک گەنج هەڵخەڵە تێنن و پاکی کورد بۆ ئیسلام بشێوێنن، هەرچەندە ئیسلام نە بە ئێمە کەم دەبێت و نەزیادیش دەبێت، خوا و ئایینی ئیسلامیش بە ئیمە زەڕەیەک کەم و زیاد ناکات، رۆژ بەڕۆژیش مزگەوتەکان زیاد دەبن و خوتبەکان جێگای خەڵك نامێنێت.
راستی کورد: ئێمەی کورد موسڵمانین ئەوانە چۆن ئەو گەنجانە هەڵ دەخەڵەتێنن کە بە بێن بەکوردا خۆیان بتەقێننەوە؟
دوژمنانی کورد هەموو خەونیان ئەوەیە گەنجی موسڵمانی چواردەورمان هان بدەن بەوەی کە کورد ئیسلام نینەو برۆن بیانکوژن و خۆتان بتەقێننەوە لەناویان،ئێزیدین یان ئەوان زەردەشتین، لە ئستایە ئمیە هیچ کێشەی ئایینیمان نیە، هەموو مەزهەب و ئاین و ئاینزاکان و کەمە نەتەوەکان بەبێ کێشە مومارەسەی خۆیان دەکەن.
ئێمە زۆر جار لەگەڵ رۆشەنبیرانی کورد لەلەندن موناقەشەی ئەمانەمان کردووە، دارا ئەحمەدی نووسەر ووتیەکی ئەوم زۆر بەدڵە، ئەو زۆر دژی دینە و مارکسیە، ئەی ووت ئەگەر من دین هەڵبژێرم ئیسلام هەڵدەبژێرم، بۆ دەستوور ئیسلام لەهەموویان باشترە…دەبمە ئیسلام نەک زەردەشتی..
منیش وەکو زانا دەمووت : تکایە مەگەڕێنەوە دواوە گەلی کورد مەبنە مەسیحی و زەردەشتی ، دینی ئیسلام مۆدێرنترین ئایینە لەم سەردەمەدا کە بگونجێت بۆ چاکسازی و پاکسازی …١٣/٦/٢٠١٥