ڕێکخراوه سەربەخۆیەکان

هه‌ڵبژاردنه‌كان چی‌ له‌دۆخی‌ ئابوری‌ هه‌رێم ده‌گۆڕێت؟
  بەروار: 16/05/2014        : بڵاوکردنەووه

هه‌ڵبژاردنه‌كان چی‌ له‌دۆخی‌ ئابوری‌ هه‌رێم ده‌گۆڕێت؟

به‌شێك له‌كاندیده‌ ده‌رچوه‌كان بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕو له‌گه‌ڵ چونیان بۆ به‌غدا شه‌ڕه‌كان قورستر ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌پرسه‌ ئابوریه‌كاندا. ئا: ئاسۆ سه‌راوی‌ د.شێركۆ مه‌نگوڕی‌ له‌یه‌كێتی‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌پرسی‌ بودجه‌دا، د.ده‌رباز محه‌مه‌دیش له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێ‌ پێویسته‌ نه‌وتی‌ كورستان له‌بوژانه‌وه‌ی‌ ناوخۆدا به‌كاربهێنرێ‌ نه‌ك هه‌موی‌ بفرۆشرێ‌، ئابوریناسێكیش رای‌ وایه‌ ململانێی‌ حیزبه‌كان رێگربوه‌ له‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ حیزبه‌كان […]

عه‌شقی پۆست
  بەروار: 16/05/2014        : بڵاوکردنەووه

عه‌شقی پۆست

ململانێکه‌ له‌هه‌رێمه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ به‌غداد، بۆ شه‌ڕی وه‌رگرتنی پۆسته‌کان، به‌تایبه‌تی پۆستی سه‌رۆک کۆمار، مافی یه‌کێتیه‌ یان پارتی یان کورد، ئه‌مه‌ مۆراڵێکی سیاسی زۆر هه‌رزانی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ که‌چه‌ندین ساڵه‌ بونه‌ته‌ عاشقێکی سه‌رگه‌ردان بۆ پۆسته‌کانی به‌غداد. هیچ میلله‌تێک وه‌ک کورد به‌رپرسه‌کانی عاشق به‌پۆست نین، ئه‌گه‌ر له‌به‌رپرسێکی کوردی بپرسیت پۆستت ده‌وێ یان سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌ت، بێشک ئه‌ڵێ […]

پرسى دەستاو ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمى كوردستاندا
  بەروار: 16/05/2014        : بڵاوکردنەووه

پرسى دەستاو ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمى كوردستاندا

ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتيانه‌ى ده‌سه‌ڵات بريتيه‌ له‌پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى حوكمڕانى يان به‌شێكى له‌ده‌ستى نوخبه‌یه‌كی سیاسی حوكمڕان و راده‌ستكردنی بۆ نوخبه‌یه‌كی تری سیاسی هه‌ڵبژێردراو، ئه‌م پرۆسه‌يه‌ش له‌رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت. به‌پێى ئه‌مه‌ش هيچ قه‌واره‌يه‌كى سياسى تا هه‌تايه‌ له‌ده‌سه‌ڵات نابێ بمينێته‌وه‌. چونكه‌ ده‌بێ به‌ قه‌واره‌يه‌كى ترى سياسى جێگۆڕكێى پێبكرێت. به‌ڵام جۆره‌كانى ده‌ستاو ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له‌سيستمه‌ سياسييه‌كاندا زۆرو جۆراو […]

نەوتی‮ ‬هەرێم و ئەمەریكا
  بەروار: 16/05/2014        : بڵاوکردنەووه

نەوتی‮ ‬هەرێم و ئەمەریكا

وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬رادیۆی‮ ‬نەوا لەسەر ناردنە دەرەوەی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان راگەیاندنێكی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە،‮ ‬كە تێیدا دەڵێ‮: ‬ئەوان قبوڵ ناكەن نەوتی‮ ‬بەشێكی‮ ‬عێراق بەبێ رەزامەندی‮ ‬بەغدا بۆ دەرەوەی‮ ‬بنێردرێ‮. ‬ لەوە دەچێ ئەم وڵاتە زلهێزەی‮ ‬پێی‮ ‬دەڵێن ئەمەریكا،‮ ‬تا ئێستا لە عێراق و پێكهاتەی‮ ‬عێراق باش تێنەگەیشتبێت و هەڵسەنگاندنەكانیشی‮ ‬بە پێوەری‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬دەپێوێت كە […]

هێڵی سوور بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور .
  بەروار: 16/05/2007        : بڵاوکردنەووه

هێڵی سوور بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور .

ئێمه ‌عه‌یامێکه بۆئێوه‌مان به‌جێهێشتووه‌ و ‌وه‌ستاوین ، سه‌یری رووداوه‌کانمان ده‌کرد بزانین کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان به‌تایبه‌تی بابه‌گوڕگوڕ و موسل و شنگار و خانه‌قین و ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی‌تر به‌کوێ‌ده‌گه‌ن ..  ئێوه‌مان کرده‌ پێشڕه‌وی خۆمان و  حه‌ڤده‌ ساڵ په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هێز و ده‌سه‌ڵات و داهاته‌کانمان خسته‌ به‌رده‌ستان  هه‌ر ڕێکنه‌که‌وتن .له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا ئه‌مرۆ مۆنۆپؤڵی ده‌سه‌ڵاتتان کردوه‌ و.. بازرگانیتان به‌خوێنی […]